نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد، بزانە گەیشتوەتە چەند؟

لڤین:
دوای ئەو دابەزینەی لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو تۆماری كردبوو، جارێکی دیکە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەرزترین ئاستی لە سێ هەفتەی ڕابردوودا تۆمارکرد.
ئەمڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گەیشتە 57 دۆلار، ئەوەش بەرزترین نرخی نەوتە لە سێ هەفتەی رابردوو تۆمار كرابێت و نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی ئه‌مریكیش به 54 دۆلار و 12 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.
ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوو، نرخی نەوت به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 11 مانگی رابردوو تۆمار كرد و له سه‌روی 57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، بەڵام لە كۆتایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بۆ خوار 55 دۆلار دابەزی.