لە بەسرە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دایکێک و پێنج منداڵەکەی گیانیانلەدەستدا
لڤین
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە پارێزگای بەسرە، دایکێک و پێنج منداڵەکەی گیانیانلەدەستدا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی نیسانی 2024، بەهۆی شۆرتی کارەباوە، ماڵێک لە پارێزگای بەسرە ئاگریگرتووە و بەهۆیەوە دایکێک و پێنج منداڵی گیانیانلەدەستداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دایک و دوو منداڵی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستییان سەختبووە و لەوێ گیانیانلەدەستداوە، سێ منداڵەکەی دیکەش لە شوێنی رووداوەکە گیانیانلەدەستداوە.
میدیا عێراقییەکان باسیان لەوەکردووە دایکەکە بەهۆی سووتاوییەوە گیانیلەدەستداوە و منداڵەکانیشی بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە خنکاون.