ئەپیکۆر: چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتین

لڤین
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) دەڵێت” چاوەڕوانی  دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتین و هەروەها چاوەڕوانین شایستە داراییەکانمان بۆ خەرج بکرێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە” دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراق و کۆمپانیا بەشداربووەکانی نەوتە و بە ئومێدەوە لە گفتوگۆی بەرپرسانی عێراق و ئەمریکا و تورکیا و هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت دەڕوانن”.

لە راگەیەندراوەکەی ئەپیکۆردا هاتووە” دوای سەردانیکردنی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا بەشداربووەکانی ئەپیکۆر لەگەڵ ئەوەی ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، چاوەڕوانن شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت”.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بریاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس راگیرا، لە ٢٥ئازاری ٢٠٢٤ لەدوای یەکساڵ لەراگرتنی نەوت، ئەپیکۆر رایگەیاند” زیانەکانی راوەستانی هەناردەی نەوت نزیکەی ١٥ ملیار دۆلاربووە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button