زللەی گەنجێک لە دوو ئیسرائیلی شەڕەکەی فەڵيستینی گەرمکردەوە

لڤین:
هەواڵی شەڕ و پـێکدادانی ئەم جارەی نێوان ئیسرائیلیـیەکان و فەلەستینیـیەکان لەوەوە بوو بە باسی میدیاکانی جیهان، کاتێک گەیشتە مزگەوتی ئەلەئەقسا، بەڵام لە بنەڕەتدا لە ڕەفتارێکی سەرکێشانەی گەنجێکی فەلەستینی تەمەن 17 ساڵەوە دەستیپـێکرد.
لە ناوەڕاستی مانگی چوار، لە ناو میترۆ پاسێکی ئۆرشەلیم دوو لاوی ئیسرائیلی پـێکەوە سەرقاڵی قسەکردنی خۆیان بوون، بەڵام لەناکاو گەنجێکی فەلەستینی کە دیارە پـێشتر لەگەڵ هاوڕێی خۆی پلانی بۆ هێرشەکە دانابوو، شەقازلەیەکی توند دەکێشێت بە یەکێک لەو دوو لاوە ئیسرائیلیـیە، پاشان ڤیدیۆی هێرشەکە لەسەر تیک تۆک بڵاودەکەنەوە.
עכשיו בטיקטוק.
"לתפארת מדינת ישראל" pic.twitter.com/cbYl48uJly
— Shlomo Shapira (@Shlomo61) April 15, 2021
بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە کاردانەوەی توندی ژمارەیەک لە ئیسرائیلیـیە توندڕەوەکانی لێکەوتەوە کە وەک سووکایەتیپـێکردنێک لە ڤیدیۆکە دەڕوانن، بۆیە سەدان کەس لە توندڕەوانی ناو ڕێکخراوی لەهاڤە Lehava کەوتنە هێرشکردنە سەر عەرەبەکان لە چەند ناوچەیەک، لەوانە لە گوندی بێت ئیکسای باشوری ئۆرشەلیم 3 ئۆتۆمبیلی عەرەبەکانیان سووتاند و بە بۆیاخی ڕەش لەسەر جادەکەیان نووسی لە بارەی کاردانەوەکەیان لەسەر ڤیدیۆی تیک تۆکەکە.
RAW FOOTAGE: This is the moment the Iron Dome intercepted a barrage of rockets over Tel Aviv and central Israel. pic.twitter.com/8jl8OTgWCl
— Israel Defense Forces (@IDF) May 11, 2021
ئەوەی جێی سەرنجە یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو توندڕەوانە ئیتامار بێن گڤیرە (Itamar Ben-Gvir) کە بە ڕەچەڵەک کوردی جووی عێراقە و ئەندام پەرلەمانی ئیسرائیلە.
توندوتێژیـیەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتربوون و ڕۆژانە توندڕەوانی هەردوولا پەلاماری خەڵکی ئاسایـیان دەدا.
هاوکات کێشەی ژمارەیەک ماڵی گەڕەکی شێخ جەراحی ئۆرشەلیم سەریهەڵدایەوە، ئەمەش هێندەی دیکە دۆخەکەی ئاڵۆزترکرد. ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ لەمەوبەر کە وەک دەڵێن ڕێکخراوی ئیسرائیلی ئەو موڵک و ماڵانەی کڕیوەتەوە و ئێستا کەسانێک تیایاندا دانیشتوون موڵکی خۆیان نیـیە، بەڵام خێزانە فەلەستینیـیەکان ئەوە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن خۆیان خاوەنی ڕاستەقینەن.
پاشان توندوتێژیـیەکان گەیشتە ناو مزگەوتی ئەقسا و لە پـێکدادانی نێوان پـۆلیسی ئیسرائیلی و فەلەستیـنیـیەکاندا دەیان کەس برینداربوون.