رۆژنامەی فاینانشێل تایمز: هەرێمی کوردستان بەرەو ستەمکاری دەڕوات

لڤین:
رۆژنامەی (فاینانشێل تایمز)ی بەریتانی بەهۆی دۆسیەی سزادراوانی بادینان ڕهخنهی توند ئاراستهی دهسهڵاتدارانی ههرێمی كوردستان دهكات و دهڵێت “كوردستان بەرەو ستەمكاریی دەڕوات.. باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداد دەڵێ بەچڕی چاودێری دۆسیەی گیراوەكان دەكات، بەڵام هەڵوێستی ئەمریكا هێشتا نەگەیشتۆتە ئەوەی رەخنە ئاڕاستەی هاوپەیمانە هەرێمییەكەی بكات (حكومەتی هەرێمی كوردستان)”.
رۆژنامەکە لەراپۆرتێكدا دەڵێت “گرتنی ئەو رۆژنامەنوسو چالاكوانانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئیدانە كرا، ئەمەش شتێكی دەگمەن بوو، تیشك خرایەسەر رۆشتنی ئەم نیمچە دەوڵەتە بەرەو ستەمكاریی.”
رۆژنامەکە باسی لە دۆخی هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێت بەهۆی ناوچەی دژە فڕینەوە، كە وڵاتانی خۆرئاوا سەپاندی، توانی جۆرێك لە ئۆتۆنۆمی وەربگرێت.. بنەماڵەی بارزانیو تاڵەبانی بەهۆی ناوچەی دژەفڕینەوە گەیشتنە لوتكە.. بنەماڵەی بارزانیو تاڵەبانی هەژمونیان قوڵبۆتەوە بۆناو بواری بزنسو ئاسایش لەناو هەرێمی كوردستاندا.
ئاماژەی بە راپۆرتێکی ساڵی 2020 رێكخراوی “فریدۆم هاوس” كە چاودێری مافەكانی مرۆڤ دەكات تیایدا وتویەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەركوتكردنو تەنگپێهەڵچنینی دژی دەزگاكانی راگەیاندن چڕكردوەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەم بانگەشانە رەتدەكەنەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە هەرێمی كوردستان لەلایەن دوو بنەماڵەوە هەژموونی بەسەردا كراوە، یەكێكیان بنەماڵەی بارزانییە كە هەژمونیان بەسەر خۆرئاوای هەرێمی كوردستاندا هەیەو ئەوی تر بنەماڵەی تاڵەبانییە كە هەژمونیان بەسەر رۆژهەڵاتدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دیپلۆماتكاران دەڵێن وڵاتانی خۆرئاوا دوودڵن لەوەی بەشێوەیەكی ئاشكرا رەخنە لە حكومەتی هەرێم بگرن، چونكە پشت بە هەرێمی كوردستان دەبەستن وەكو قەڵایەك لە شەڕی دژ بە تیرۆری ئیسلامیدا، لەبارەی روبەڕونەبوونەوەی ئەمریکا بۆ سەرکردەکانی اپرتی و یەکێتی هۆکارەکەی بۆ ئەوەگێڕاوەتەوە کە پارتیو یەكێتی دژی ئەمریكا نین، لەبەر ئەم هۆكارەیە كە هێشتا ئەمریكا ئاگاداری سەركردە سیاسییەكانیانە.
رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا کە بە درێژی باسی لە دۆخی هەرێمی کوردستان کردووە دەشڵێت: ئێستا هەرێمی كوردستان لەبری ئەوەی دیموكراتیەتێكی گەشەكردوو بێت لەژێر چاودێری خۆرئاوادا، بەڵام لەلایەن دوو بنەماڵەوە حوكم دەكرێت كە هەریەكەیان ناوچەیەكیان لەژێر دەستدایە.