زەکەربێرگ پلەی سێیەمی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی لە ئیلۆن مەسک سەندەوە

لڤین

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، مارک زەکەربێرگ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا پلەی سێیەمی دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهانی لە ئیلۆن مەسکی سەرۆکی کۆمپانیای تێسلا سەندەوە، ئەویش دوای سێ ساڵ لە مانەوەی لە پلەی چوارەمی رزیبەندییەکە

بە گوێرەی بلومبێرگ، ئیلۆن مەسک چوەتە ریزبەندی چوارەمی دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهان، ئەوەش دوای ئەوەی تێسلا پلانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی تێچوی کەمی دانا، بەهۆیەوە پشکی کۆمپانیاکانی نزمبونەوە.

سامانەکەی ئیلۆن مەسک بە بڕی 48.4 ملیار دۆلار کەمیکردوە لە ماوەی ساڵی 2024دا، لە ئێستاشدا سامانی ئەو کەسایەتییە 180.6 ملیار دۆلارە، لە کاتێکدا مارک سەکەربێرگ سامانەکەی بە بڕی 58.9 ملیار دۆلار زیادیکردوە و گەیشتوەتە 186.9 ملیار دۆلار.

لە ماوەی سێ ساڵی رابردو، ئەمە یەکەمین جارە مارک زەکەربێرگ پێش ئیلۆن مەسک دەکەوێت لە ریزبەندی دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهان، کۆتا جار کە لە پێش ئیلۆن مەسکەوە بو رۆژی 16ی مانگی (تشرینی دوەم/11)ی ساڵی 2020بو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button