سەلاحەدین بەهائەدین: مووچەبڕین و هەژاركردن، كاری ستەمكارانە

لڤین
سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان پیادە دەكرێت كە هەژاركردن و مووچەبڕین و پیلانێكی ستەمكارانەیە.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای فەڕمی یەکگرتووی ئیسلامی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 28-2-2022، سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆبونەوەیەکی حیزبیدا ڕایگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان پیادە دەكرێت كە هەژاركردن و مووچەبڕین و پیلانێكی ستەمكارانەیە، چونكە هەژاری لێدەكەوێتەوەو هەژاریش سەردەكێشێت بۆ هەموو خراپەكارییەك، بەداخەوە دەسەڵاتداران زۆر بێباكن بەرانبەر بە چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان.
سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین وتیشی : هەندێك گرەویان دەكرد بۆ كەوتنی یەكگرتوو كە خۆشحاڵانە گرەوەكەیان چووە ئاوەوەو یەكگرتوو وەكو خۆروایە بەردەوام ڕوناكی پەخش دەكات و یەكگرتوو پرۆژەیەكی ژیان سازییە بۆیە بەردەوام لەگەشەگردن و نوێ بونەوەیەدایە.