وەزیری دارایی عێراق: دەروازە سنوورییەکانی کوردستان لەدەرەوەی کۆنترۆڵدایە

لڤین:
وەزیری دارایی عێراق ئەمرۆ لە پەرلەمان ڕایگەیاند، دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتدارانی فیدراڵیدایە.
عەلی عەلاوی ئەمڕۆ بە مەبەستی گفتوگۆ لە بارەی نرخی دراو بانگهێشتی پەرلەمان کرا بوو تیایدا ئاماژەی بەوەکرد سودەکانی دابەزینی دیناری عێراقی لەسەدا 23ی داهاتی حکومەتی زیادکردووە.
وەزیری دارایی عێراق لە بارەی کۆکردنەوەی داهاتی خاڵە سنوریەکان وتی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتدارانی فیدراڵیدایە و 60٪ی داهاتی خاڵە سنووریەکانی عیراق ناگەریتەوە خەزێنەی حکومەت.
عەلاوی ئەوەشی وت “بەرزبونەوەی نرخەکان لەبازاڕەکانی عێراق تەنها بەهۆی دابەزینی دۆلارەوە نەبووە، بەڵکو بەرزبونەوەی نرخی جیهانیش کاریگەری هەبووە”.