ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم خولەی ئەنجومەنم

لڤین/ هۆشیار جەمال
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە”سایتی لڤین”ی ڕاگەیاند:”هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان سێ ساڵە دوا کەوتووە، بەڵام درێژکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا نایاسایی نیە، چونکە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاری لێدراوە کە ماوەکەی درێژ بکرێتەوە تا هەڵبژاردنی ئایندەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کە کاتەکەی دیاری نەکراوە .”
ئەو ئەندامەی ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند؛”وەک ڕای شەخسی خۆشم لەگەڵ ئەوەم کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی لای حیزبەکانە.”
جەختی لەوەش کردوە کە بەڵی لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم خولەی ئەنجومەنم، چونکە زۆری بەسەردا ڕۆیشتووە، وە خەڵک کە دەنگی داوە پێشتر بە لایەنێک ڕەنگە ئێستا بۆچوونی جیاوازی هەبێت، وە ئەو دەنگدەرە بۆ تەنها چوار ساڵ دەنگی داوە.
دەشڵێت، زۆر گرنگە کۆمەڵێک کەسی نوێ هەڵبژێردێت و تیمێکی نوێ دەستبەکاربێت، ئەم خولەی ئەنجومەن کارەکانی کۆتایی پێ بێت.
وتیشی، سیناریۆی جیاواز هەیە بۆ ئەنجومەی پارێزگاکان یان حکومەت لەگەڵ حیزبەکاندا ڕێکدەکەوێت کە ئەم خولە بەردەوام بێت یاخود بڕیار لەسەر کاتێکی گونجاو دەدەن بۆ هەڵبژاردنەکان یان لە ڕێگای پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیار دەدەن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم هاوشێوەی ناوەڕاست و باشوری عێراق.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەوان وەک ئەندامانی ئەنجوومەن ، بۆچونیان لەگەڵ بۆچوونی حیزبەکەیانە، لەگەڵ هەڵبژاردن بن ئێمەش لەگەڵ هەڵبژاردن دەبین، چونکە حیزب مەرجەعی ئێمەیە و پێویستە لایەنەکان کۆدەنگیان هەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژارنەکە.
شایەنی باسە خولی دوه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌پێی یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2009، یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان‌و قه‌زا‌و ناحیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراقدا، له 30-4-2014دا هه‌ڵبژێردراوه‌و له (32) ئه‌ندام پێكدێت، خولی دوه‌م به‌پێی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009، یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق هه‌ڵبژێردرا.
رۆژی 22-5-2014، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی راگه‌یاند‌و واده‌یه‌كی بۆ تانه‌دان له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكرد، سه‌رئه‌نجام رۆژی 9-6-2015 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌نجومه‌ن له (7) فراكسیۆن پێكدێت، كه بریتین له‌فراكسیۆنه‌كانی (گۆڕان 12 ئه‌ندام، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 11 ئه‌ندام، خزمه‌ت (یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان‌و كۆمه‌ڵی دادگەری كوردستان) 4 ئه‌ندام، پارتی دیموكراتی كوردستان 3 ئه‌ندام، رافیده‌ین 1 ئه‌ندام، هاوپه‌یمانی نیشتمانی كوردستان 1 ئه‌ندام).
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21