لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

لڤین

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە رۆژی ٢٩ـی ئەم مانگەوە کە دەکاتە دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکات و رۆژی ٣ـی ئایار کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سادق عەتیە شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لە رۆژی ٢٩ـی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ دەستپێدەکات و رۆژی ٣ـی ئایار کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بارانبارین ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەتایبەت بەسڕە و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و رۆژی ٢ـی ئایار زۆرترین کاریگەری شەپۆلەکە دەردەکەوێت.

هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

ئەوەش هاتووە، “پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن“.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button