کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی ئێران دەکوژرێت

لڤین

بە پێی هەواڵی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە 1ی مانگی پێنج، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی ئەو ناوچەیە کوژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان و هەنگاو، هێمن ئەحمەدی تەمەن 45 ساڵ، باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندێکی شاری سەقز لە کاتی پەڕینەوە لە ناوچەی سنووری بەستام بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی کوژراوە.

بەگوێرەی هەوالەکەی هەنگاو، ئەو کۆڵبەرە لە دووری یەک مەترییەوە بە چەکی کڵاشینکۆف لە لایەن هێزی سنوورییەوە تەقەی لێکراوە گولەیەک بەر گەدە و نزیک دڵی کەوتووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆڵبەر نیوز کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردوەتەوە، لە 1ی مانگی پێنجی ساڵی 2023وە تا 1ی مانگی پێنجی ساڵی 2024 زیاتر لە 450 کۆڵبەر بریندار بوون و 52 کۆلبەریش کوژراون کە لەو ژمارەیەش 44 کەسیان منداڵ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button