مامۆستایانی ناڕازیی: دژایەتی خۆمان بۆ پڕۆژەی “هەژماری من” دووپات دەکەینەوە

لڤین:

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ڕایانگەیاند، دواکەوتنی مووچە و تێکدانی گوزەرانی هاوڵاتییان لە ئەنجامی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمە، جارێکی دیکە دژایەتی خۆمان بۆ پڕۆژەی “هەژماری من” دوپات دەکەینەوە.

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، لەبارەی دۆخی مووچە و پڕۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هەموان دەزانن حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە پیادەکردنی سیاسەتی ستەمکارانە و چەواشەکردنی گەلی کورد، بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە “تەوتین”ـی مووچە چارەسەری ڕیشەیی بووە بۆ پرسی مووچە.

ئاماژەیان بەوەش کرد، دواکەوتنی مووچە و تێکدانی گوزەرانی هاوڵاتییان لە ئەنجامی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، هەروەها جارێکی دیکە دژایەتی خۆمان بۆ پڕۆژەی “هەژماری من” دووپات دەکەینەوە، حکومەتی هەرێم ئامادە نییە داتای فەرمانبەران ڕادەستی بەغدا بکات، بۆیە پەرپرسیارێتی مووچەکانیان دەخەنە ئەستۆی پارێزگاری سلێمانی و دەسەڵاتدارانی زۆنەکە.

ئەوەشیان خستەڕوو، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە چارەسەری ڕیشەیی دەزانن بۆ مووچەکانیان، داوا لە هەموان دەکەن بۆ گرتنەبەری هەر هەڵوێستێکی مەدەنییانە دژ بە هەر پێشهاتێکی نەخوازراو لەلایەن دەسەڵاتادارانی هەرێمی کوردستانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button