وەفدێكی حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا

لڤین

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، وەفدێكی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری یاسای بودجە گەیشتە بەغدا.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی”ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئایاری 2024 شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا”

وەزارەتی دارایی وتوشیەتی، ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەو چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button