خوشكێكی شیفا گەردی: بەڕێوەبەری رووداو بەنهێنی پلانیدانا بۆ ئەوەی شەهید شیفا بنێرنە سەر چاڵی خەسفە

لڤین:

 خوشكێكی شیفا گەردی ئاكۆ محەمەدی بەرێوەبەری کەناڵی رووداو تۆمەتباردەكات بەوەی بوەتە هۆكاری شەهید بونی شیفا گەردی رۆژنامەنوسی دیاری كەناڵەکە.

پێگەی بوار نیوز، لە زاری هیوا زكری گەردی، خوشکی شیفا گەردی گواستویەتیەوە و دەڵێت “غەدرێكی زۆر گەورە لەشەهید شیفا كراو ئێستاش كەناڵی روداو هیچ حیسابێك بۆ عائیلەكەی ناكەن”.

پێگەکە ئاماژەی بە کۆمێنتێکی هیوا زكری گەردی، خوشكی رۆژنامەنوسی شەهید شیفا گەردی کردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆیەکیک لە رۆژنامەنوسەکانی کەناڵەکەی نوسیوە  و دەڵێت “ئێستاش دەنگت لەگوێمدا دەزرینگێتەوە كاتێك هاتی بۆ ماڵمان و بەدایكی جەرگ سوتاومت وت، ئاكۆ محەمەدی بەرێوەبەری روداوو مازنی راوێژكاری كە عەرەبە رویان رەش بێت، پلانیاندانا بەنهێنی بۆ ئەوەی شەهید شیفا بنێرنە سەر چاڵی خەسفە”.

خوشكە گەورەی شەهید شیفا وەڵامی زیاتری ئەو رۆژنامەنوسەی کەناڵەکەی داوەتەوە و نوسیویەتی “ئەوان وتبویان ئەگەر ڤیدیۆی چاڵی سەخفەمان دەستبكەوێت ملیۆنان دۆلارمان دەستدەكەوێت بۆ روداو! بەڵام چی بكەین دەست و زمانمان گیراوە لەبەر خاتری نێچیرڤان بارزانی كە بەباوكی منی وت (شەهید شیفا كچی منە)”.

ئەو خوشكەی شەهید شیفا باس لەبێ وەفایی كەناڵی روداو دەكات لەبەرامبەر خانەوادەیکەی و دەڵێت “ئەوە رووداوە كە تەنیا بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی 900 دۆلاری كرێ پاسی برا بچوكی شەهید شیفایاندا و بۆ ساڵی سێیەم وتیان ناتوانین چیدیكە پارەتان بۆ سەرف بكەین چونكە میزانیەمان نەماوە”.

هیوا زكری لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەکە، پشت راستی وتەكانی كردوەتەوە وتویەتی “كەناڵی رووداو هیچ گوێ بەسەلامەتی گیانی رۆژنامەنوسان نادەن و بەبێ راهێنان و رێنمایی پێویست ئەو كارەیان بەخوشكەكەی من كرد، ئەمەش غەدرێكی زۆر گەورە بوو لەشەهید شیفا و ئێستاش هیچ حیسابێك بۆ عائیلەكەی ناكەن”.

هیوا دەشڵێت “هیچ ئەتەكێتی رۆژنامەوانی لەكەناڵی فاشلی رووداو نییە و بەپەلە لەشاشەوە بۆ دایك و باوكی جەرگ سوتاویان نوسی شیفا گەردی شەهید بوو”.

ئەرسەلان رەحمان، توێژەرەی بواری راگەیاندن سەبارەت بەكەیسی شەهید شیفا گەردی بەبوار نیوزی وتووە “ئه‌و خاتوونه‌ کاری له‌ستۆدیۆ بوو، په‌یامنێر نه‌بوو. بێژه‌ر بوو، هه‌واڵساز بوو، پرۆدیسه‌ر بوو، که‌چی وه‌ک ئه‌وه‌ی باو بێت و بڵێن ئێمه‌ش کچێکمان له‌سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی رکابه‌ری له‌گه‌ڵ که‌ناڵه‌ رکابه‌ره‌کانیان بکه‌ن، ئه‌ویان نارده‌ پێشه‌وه. ‌ته‌نانه‌ت پۆلیسی ئیتیحادی و هێزه‌ عێراقییه‌کان ئاگاداریان کردبوونه‌وه‌ که‌ مه‌ترسیداره‌ و ناکرێت له‌وه‌ی بۆیان دیاریکراوه زیاتر‌ بچنه‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام بێ گوێدانه‌ رێنماییه‌ سه‌ربازییه‌کان و هیچ بنه‌مایه‌کی خۆپارێزی و به‌هۆی هاندان و پاڵنانی به‌رپرسانی که‌ناڵه‌که‌ی و درووستکردنی وه‌همی بێ رکابه‌ری ئه‌ویان نارده‌ خاڵێک که‌ لێی نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ و به‌داخه‌وه‌ شه‌هید بوو”.

شیفا گەردی کچە رۆژنامەنوسی کەناڵی رووداو لە 25ی شوباتی 2017 بەهۆی تەقینەوەی مینێكی چێندراو لەنزیك چاڵی سەخفە لەموسڵ گیانی لەدەستدا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button