وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی:
راگه‌یاندنی كوردی له بێژنگ بده‌یت ته‌نها چه‌ند ده‌نكێكی لێده‌مێنێته‌وه
لڤین:
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنی كوردی له بێژنگ بده‌یت ته‌نها چه‌ند ده‌نكێكی لێ ده‌مێنێته‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی”ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنی كوردی له بێژینگ بده‌یت ته‌نها چه‌ند ده‌نكێكی لێ ده‌مێنێته‌وه، لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌نی پڕۆفێشناڵ ده‌سه‌ڵاتی پێبدرێت و كۆمه‌ڵێك بنه‌ما بكرێنه پێوه‌ر دیسان چه‌ند ده‌نكێكیان به ناڕه‌حه‌ت لێی ده‌رده‌چن”.
ده‌شڵێت”ده‌توانن هه‌مو فیتنه‌یه‌ك هه‌ڵبگیرسێنن ئه‌گه‌ر ئاكامه‌كه‌شی زۆر خراپ بشكێته‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکردوە”نه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، نه ڕه‌چاوكردنی ده‌رونی خوێنه‌رو بینه‌ر گرنگیان نیه له‌لای راگه‌یاندنی كوردی، زۆرینه‌ی ڕاگه‌یاندنی كوردستان ته‌نها بۆ لایك و كۆمێنت ده‌توانن هه‌مو فیتنه‌یه‌ك هه‌ڵبگیرسێنن، ئه‌گه‌ر ئاكامه‌كه‌شی زۆر به خراپ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا بشكێته‌وه”.