وتەبێژی بارەگای بارزانی:

پاپا وەک مەرجەعی هەموو کورد لەگەڵ بارزانی کۆبویەوە

لڤین:

وتەبێژی بارەگای بارزانی، رایگەیاند بارزانی بەسیفەتی سه‌رۆكێكی گه‌وره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ و عێراق و كوردستانه‌ قورسایی خۆی هه‌یه‌ له‌هه‌موو دنیا و سیمبولێکی گەورەی کورد و کوردستانە.

ڤیان دەخیل، لەبارەی  سەردانەکەی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان رایگەیاند:  پاپا نەک وەک مەرجەعی هەرێمی کوردستان بەڵکو مەرجەعی گەورەی هەموو کورد لەچوار پارچەی کوردستان لەگەڵ “جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ” کۆبویەوە.

ناوبراو لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند:سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق و هەرێم لەسەر بانگهێشتنامەی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بوو

دەخیل سەبارەت بەسیفەتی کۆبونەوەکەی نێوان پاپا و مەسعود بارزانی وتیشی: جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی نه‌ك سه‌رۆكی حیزبێكه‌ له‌عێراق به‌ڵكو سه‌رۆكێكی گه‌وره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ و عێراق و كوردستانه‌ قورسایی خۆی هه‌یه‌ له‌هه‌موو دنیا، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پێویستی به‌ مه‌نسه‌ب-پله‌وپایه‌ نیە یان به‌ناوێكی پله‌وپایه‌ بۆ کۆبونەوە به‌ڵام هه‌ر بۆ خۆی سومبولێكی گه‌وره‌ی كوردو كوردستانه‌.

ئەو لەبارەی بەشداری نەکردنی بەشێک لە بەرپرسانی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان لە پێشوازیەکەی پاپا وتی: به‌دڵنیاییه‌وه‌ حكومه‌ت هه‌مووی هاتبوو، په‌رله‌مان هه‌مووی هاتبوو واته‌ هه‌موویان بانگهێشت كرابوون ئه‌وه‌ی حه‌زی لێبوو هاتبوو ئه‌وه‌ی حه‌زی لێ نه‌بوو نه‌هاتبوو به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌بوو چ له‌حكومه‌ت بێت چ له‌په‌رله‌مان بێته‌ ئه‌و مه‌راسیمانە.

ئەوەشی وت” له‌ڕاستیدا هاتنی پاپا بۆ عێراق شتێكی زۆر گرنگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی بۆ ئێزیدی زۆر زۆر گرنگ بوو، پاپاش جێی شانازیمان بوو كه‌زۆر شتی ده‌زانی و هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ له‌گه‌ڵمانه‌ و له‌گه‌ڵمان ده‌ژێت زۆر زانیاری هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و قوربانیانه‌ی ئێزییدیه‌كان كه‌چیان لێهات لەجینۆسایده‌كه‌ هه‌تا له‌سه‌ر بارودۆخیان له‌عێراق و بارودۆخیان له‌كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button