داواكاریی كاكەییەكانی عێراقی لەخۆگرتبوو

دوو نامەی كاكەییەكان رادەستی پاپای ڤاتیكان كران

لڤین: كەركوك ناو

دو نامەی كاكەییەكان رادەستی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان كران، لە یەكێكیاندا كاكەییەكانی عێراق داوالە پاپا دەكەن سیاسییەكانی عێراق هانبدات بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوری عێراق، بەو پێیەی جێبەجێكردنی ئەو ماددەیە بەشێک لە گرفتەکانیان چارەسەر دەكات و “دەبێتەهۆی ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان.”

ئەو نامەیە، كە داواكاریی كاكەییەكانی عێراقی لەخۆگرتبو، شەممە 6ی ئازار لەڕێی رەجەب عاسی كاكەیی، چالاكوانی ئەو پێكهاتە ئایینیەوە رادەستی پاپای ڤاتیكان كرا، ئەوەش لە كۆبونەوەیەكی پاپا لەگەڵ نوێنەری ئایینە جیاوازەكانی عێراق لە شاری مێژویی ئور.

رەجەب عاسی، كە وەكو نوێنەری كاكەییەكان بەشداربو، بە (كەركوك ناو)ی وت “دو نامەی کاکەییەکانی جیهان و كاكەییەكانی عێراقمان رادەستی پاپا فرانسیس کرد… نامەی کاکەییەکانی عێراق واژۆی ژمارەیەک کەسایەتیی و پیاوانی ئایینی كاكەیی لەسەر بو، تیادا داوامانكرد پاپای ڤاتیكان ئامۆژگاری سیاسییەکان عێراق بکات بۆ چارەسەری کێشەکان لە ناوچەكانی جێناكۆك، لەوانەش جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوری هەمیشەیی عێراق”.

لەبارەی ئەوەی بۆچی ئەو داواكارییەیان پێشكەشی پاپای ڤاتیكان كردوە، رەجەب وتی “چونکە بەشێک لە گرفتی كاكەییەكان پەیوەستە بەو ماددەیەوە، لەڕێی جێبەجێكردنییەوە جارێكی تر ئاوەدانی بۆ ناوچە كاكەیینشینەكان دەگەڕێتەوە”.

كاكەیی؛ بە ئەهلی حەق و یارسانیش ناسراون، ئایینی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌، به‌ڵام لە دەستوری عێراقدا بەفەرمی نەناسێنراوە… به‌پێی یاسای مافی پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمی كورستان؛ ئایینی كاكه‌یی، وه‌ك یه‌كێك له‌ ئاینزاكان هه‌ژماركراوه‌ و دانی پێدانراوه‌.

ماددەی 140ی دەستوری عێراق كە كاكەییەكان داوای جێبەجێكردنی دەكەن، تایبەتە بە یەكلاییكردنەوەی خاوەندارێتی ناوچەكانی جێناكۆك لە عێراق، لەوانەش پارێزگاكانی، كەركوك، نەینەوا، دیالەو سەڵاحەدین.

كۆتایی ساڵی 2007 لە دەستوردا وەكو دوا وادە بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 دیاریكرابو، ئەوەش لەڕێی هەرسێ قۆناغی ئاساییكردنەوە و قەرەبوكردنەوە، سەرژمێریی و دواتر راپرسی.

بەهۆی ناكۆكی لایەنە عێراقییەكانەوە هێشتا جێبەجێكردنی ماددەی 140 قۆناغی سەرەتایی بە تەواوی تێنەپەڕاندوە كە خۆی لە ئاساییكردنەوەی ئەو ناوچانە و قەرەبوكردنەوەی خەڵكە زەرەرمەندبوەكاندا دەبینێتەوە.

رەجەب كاكەیی وتیشی”هەر لە نامەی كاكەییەكانی عێراقدا داوامانكردوە وتاری هاندانی بیری توندوتیژی لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق و كوردستاندا بنبڕبكرێت، ئاماژە بە گیانی برایەتیی و تەبایی و لێبوردەیی بكرێت”.

لەگەڵ ئاماژەدان بە دۆخی “ناهەمواریی” تەواوی كەمینە ئایینیەكان لە عێراق و بەتایبەت لە ناوچەكانی جێناكۆك… ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانە تێكەڵەیەكن لە ئایینە جیاوازەكان و لە نامەكەدا هاتوە “بونەتە ئامانجی گروپە توندڕەوەكان”، وەك رەجەب وای وت.

كاکەییەکان جگه‌ له‌ کەرکوک، له‌ ناوچه‌كانی هەڵەبجە، نه‌ینه‌وا، هه‌ولێر، خانەقین و چه‌ند شوێنێكی تری دیاله‌ نیشتەجێن، بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان ژمارەیان بە 100 هەزار کەس مه‌زنده‌ده‌كرێت.

لە بارەی نامەی كاكییەكانی جیهان بۆ پاپای ڤاتیكان، رەجەب عاسی وتی “کەسی یەکەمی یارسانییەکانی جیھان واژۆی کردوە، تیایدا داوا لە پاپا فرانسیس كراوە بایەخی زیاتر بە پێکھاتەی کاکەیی بدرێت و کێشەکانیان لە جیھان چارەسەر بکرێت”.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان لە یەكەم رۆژی سەردانەكەیدا بۆ عێراق لە هەینی 5ی ئادار، له‌ وتارێكدا بۆ رایگشتی و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق لە هۆڵێكی گه‌وره‌ی كۆشكی كۆماری، داوایكرد واز له‌ توندوتیژیی و حزبایه‌تی بهێنن، له‌ڕێی دیالۆگێكی بنیاتنه‌رانه‌وه‌ ‌ده‌رفه‌ت به‌و كه‌سانه‌ بده‌ن وازیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هێناوه‌ و هه‌وڵ بۆ ئاشته‌وایی ده‌ده‌ن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button