جەعفەر شێخ مستەفا:
مەگەر قه‌ده‌ری ئیلاهی کێشەی لایەنەکان چارەسەر بکات
لڤین:
جێگیری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر کێشە و ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان لەسەر شتی ڕاست و داهاتووی میلەت بوایە چارەسەرکردنیان ئاسان بوو، مەگەر “قه‌زا و قه‌ده‌ری ئیلاهی شتێكی وا بکات.”
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باس لە کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسیە کوردییەکانی هەرێم دەکات و دەڵێت، “ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌م میلله‌ته بووایه و له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت بووایه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان، یاخود له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تی ڕاست و دروست و هه‌ڵه بووایه، له‌سه‌ر سیاسه‌تی فكر و مه‌بادئی بووایه، یان لەسەر دەوڵەتی کوردی و مەسەلەی نەتەوایەتی بووایە، چاره‌سه‌ره‌كان ئاسان ده‌بوو، کەواتە خەڵک دەبێت خۆی بزانێت ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیە کوردییەکان لەسەر چیە؟ مادام لەسەر خەڵک و کوردستان و شتی باش نەبێت”.
بەوتەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان لەنێوان خۆیاندا زۆر لەوە قوڵترە کەباس دەکرێت لەو ڕووە و دەڵێت، “ناكۆكییه‌كان له‌وه‌ش قوڵتره كه ئێستا به‌یه‌كه‌وه دانه‌نیشن و داشنیشن چاره‌سه‌ری بچووكترین كێشه‌یان پێ ناكرێت مانای ئه‌وه‌یه ناكۆكییه‌كان قوڵن خۆ ئه‌گه‌ر بوترێت ناكۆكییه‌كان شتێكی ڕووكه‌ش و ساده‌یە وانییه ئه‌گه‌ر قوڵ نییه بۆچی ناگه‌نه ئه‌نجامێك و بۆ “هه‌ریه‌كه‌ی له ئاشێك لێی ده‌كات؟”
شێخ جەعفەر مستەفا جەختی لەسەر کێشەی قوڵی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و وتی، “چارەسەرکردنی ئەو کێشانە پێویستی به پاپا نییه، ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده ئاسان نییه جا مه‌گه‌ر دنیا وه‌رچه‌رخانێكی تێدا بێت و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی تێدا بێت، نازانم ئه‌گه‌ر قه‌زا و قه‌ده‌ری ئیلاهی شتێكی واببێت بتوانرێت ئه‌و گۆڕانكارییه بکرێت له عه‌قڵ و له كاروكرده‌وه‌یاندا ئه‌و یه‌كڕیزی و برایه‌تی و ته‌باییه دروست بكات و میلله‌ته‌كه‌مان به‌ره‌و كیانی سه‌ربه‌خۆ به‌رێت.”
“له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی كه‌من ده‌یبینم هیچ لایه‌نێكی سیاسی باسی ئه‌وه ناكات ئایا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت له‌سه‌ر حوكمی زاتی بێت له‌سه‌ر فیدڕاڵی بێت له‌سه‌ر كۆنفیدڕاڵی بێت له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌م میلله‌ته بێت ناكۆكییه‌كان، من خۆم به‌ش به‌حاڵی خۆم ناكۆكییه‌كان له‌وه‌دا نابینم ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌م میلله‌ته بووایه و له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت بووایه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه بووایه یاخود له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تی ڕاست و دروست و هه‌ڵه بووایه له‌سه‌ر سیاسه‌تی فكر و مه‌بادئی بووایه من پێم وایه چاره‌سه‌ره‌كان ئاسان ده‌بوو، وه ئێستاش نه‌چووه بچێت پاپا كه‌سیایه‌تێكی جیهانی زۆر گه‌وره‌یه ڕووی كردبێته هه‌ر وڵاتێك و هه‌رشوێنێك چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كردووه، ئێستاش نه‌چووه بچێت حه‌قه ئێمه پێویستیمان به‌كه‌س نه‌بێت ڕێنمایمان بكات و ڕێگه‌مان پیشان بدات و ئامۆژگاریمان بكات بۆ یه‌كێتی و برایه‌تی خۆمان ده‌بێت بیكه‌ین.”
لەبارەی بوونی سەرکردەیەک لەناو کورددا کە بتوانێت ئەو لایەنە سیاسییە ناکۆکانە کۆبکاتەوە، شێخ جەعفەر مستەفا وتی، “ئه‌گه‌ر ببوایه هه‌ڵبه‌ت كۆده‌كرایه‌وه و كۆی ده‌كردنه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌موویانی ده‌كرد سه‌رۆكی حیزب هه‌یه به‌ڵام وه‌كو سه‌رۆكی میلله‌تێك ئه‌گه‌ر بڵێین ئێستا هه‌یه و هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆده‌كرده‌وه و فه‌رموون چیتان ده‌وێت و له‌چیتان كه‌مه و كێشه‌تان چییه؟ له‌م وڵاته‌دا ئه‌ركتان هه‌یه و له‌هه‌مانكاتدا مافتان هه‌یه له‌كه‌س قبوڵ ناكرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و نیزام بێت ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان ملكه‌چی یاسا و نیزامی هه‌رێمی كوردستان بین.”
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21