نرخی نەوت بەشێوەی بەرچاو ڕوو لە دابەزینە

لڤین: دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 70 دۆلاری تێپەڕاند، ماوەی دوو ڕۆژە نرخەکەی ڕووی لە دابەزینکردووە و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ نزیکەی 66 دۆلار دابەزیوە.
دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە 8ی ئەم مانگەدا بۆ سەروو 70 دۆلار ماوەی دوو ڕۆژە نرخەکەی بەشێوەی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 66 دۆلار و 71 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە 64 دۆلار و 26 سەنت دابەزیوە.
گۆڕانکاریی خێرا لە نرخی نەوتدا بە وتەی شارەزایان پەیوەندی بە ڕێکارەکان لەبەرامبەر کۆرۆناوە لەسەر ئاستی جیهاندا هەیە.