هاتووچۆی هه‌ولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو دادوەرەی گیراوانی بادینانی سزادا روونکردنەوەیدا

لڤین:

هاتووچۆی هه‌ولێر، لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو دادوەرەی پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانەکەی بادینانی سزادا و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاند: ئەمڕۆ لەهەندێک پەیج و سایت و سەرچاوەی نادیار هەواڵ و وێنەی ئۆتۆمبێلێکی وەرگەڕاو بڵاو کرایەوە گوایا دەرەنگانێکی شەوی ڕابردو دادوەر (زرار هەرکی) لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لەجۆری وەرگەڕان لەسنووری نێوان بەحرکە و هەولێر گیانی لەدەستدابێت.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووچۆی هه‌ولێر ره‌تیده‌كاته‌وه‌، ئه‌و دادوەرەی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانەکەی بادینانی سزادا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوبێت.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

ڕوونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە

ئەمڕۆ 2021/2/18 لەهەندێک پەیج وسایتی گوماناوی وسەرچاوە نادیار هەواڵێک بڵاو کرایەوە گوایا لەدەرەنگانی شەوی ڕابردو بەڕێز دادوەر(زرار هەرکی) لەڕوداوێکی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەڕان لەسنوری نێوان بەحرکە و هەولێر گیانی لەدەستداوە تەنانەت لەهەندێک شوێن وێنەی ئوتومبێلەکەشی بڵاوکرایەوە لەگەیاندنی هەواڵەکەش هەوڵی ئەوە درابوو کە کەیسی وەرگەڕانەکە ببەستنەوە بەو دادگایی کردنەی چەند ڕۆژی ڕابردوو.

ئێمە لێرەوە لە هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنین کە لە24کاتژمێری ڕابردو بەگشتی هیچ ڕوداوێکی وەرگەڕان تۆمارنەکراوە ولەهەمان کاتدا پەیوەندی کەسیشمان بەجەنابی دادوەر کردوە بەڕێزیان ڕایانگەیاند کەوا تووشی هیچ ڕووداوێک نەبوە و سەلامەتە و تەنانەت سەفەری ئەو سنورەی نەکردوه لەو ماوەیە، بۆیە سەرتاپای ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button