بۆ چوارەمجارە دەبێتەوە کەسی یەکەمی حزبەکەی

عەلی باپیر بە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە

عەلی باپیر، جارێکی دیکە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرە بە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، هەڵبژێردرایەوە.

كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ له‌ شاری سلێمانی، له‌هۆڵی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌وتی دەستیپێکرد و بڕیارە سبەینێش کارەکانی بەردەوامبێت، له‌م كۆنگره‌یه‌دا ٨٩٢ ئه‌ندام تێیدا به‌شدارن، ٢١٢ ئه‌ندام ژن و ٧٧٠ پیاو.

مامۆستا عه‌لی باپیر، به‌ كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژێدرایه‌وه‌، ئەوەش پاش ئه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرایه‌وه‌ و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی مامۆستا عه‌لی باپیر ـیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدكرد، پاشان به‌ده‌نگدانی ئاشكراو به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ مامۆستا عه‌لی باپیر بۆجاری چوارەم بوەوە ئەمیری حزبەکەی.

هێشتا کارەکانی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە سلێمانی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button