ئەو پێنج کۆڵبەرەی ببوون بەژێر هەرەسی بەفرەوە تەرمەکانیان دۆزرایەوە

تەرمی ئەو پێنج کۆڵبەرە ڕۆژهەڵاتییەی هەفتەیەک بەر لە ئێستا لە ناو خاکی تورکیادا ببوون بەژێر هەرەسی بەفرەوە تەرمەکانیان دۆزرانەوە و تەرمەکانیان گەڕیندرایەوە زێدی خۆیان.

تەرمی ئەو پێنج کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی کورانی سەربە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ دوای هەشت ڕۆژ مانەوە لەژێر هەرەسی بەرفدا لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان، لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە دۆزرانەوە.

بەگویرەی سەرچاوەکانی هەواڵ دوانیوەڕۆی دوێنێ، تەرمی سێ لەو کۆڵبەرانە دۆزرابووەوە و دەمەو ئێوارەش تەرمی دووی دیکە لە کۆڵبەرەکەن بە هەوڵی خەڵکی گوندی کوران، لە شوێنێ ڕووداوەکە دۆزرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button