نوێکردنەوەی بایۆمەتری دەنگدان دەکرێتە مەرج بۆ ئەوەی فەرمانبەران مووچە وەرگرن

له‌نوسراوێكی به‌په‌له‌دا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م یه‌كه ئیداریه‌كانی کردووە، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، فه‌رمانبه‌ران ناچار ده‌كات به‌نوێكردنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان بە پێچەوانەوە هەر فەرمانبەرێک كارته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه، موچه‌ی پێ‌نادرێت.
راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، نوسراوێكی به‌په‌له‌ی، ئاراسته‌ی یه‌كه ئیداریه‌كانی شارەکە كردووه کە تێیدا هاتووە: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ناچاربكه‌ن به نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان، هه‌ركه‌سێكیش ده‌بێت وێنه‌یه‌كی كۆپی له‌نوێكردنه‌وه‌ی كارته‌كه و پسوڵه‌كه‌ی بۆ فه‌رمانگه‌كه‌ی ببات.
هەر لە نوسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان نوێ نه‌كاته‌وه، موچه‌ی مانگی شوباتی داهاتووی پێ‌نادرێت و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكاری پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر.