ئه‌حمه‌د سه‌فار دواین زانیاریی لە بارەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

ئه‌حمه‌د سه‌فار دواین زانیاریی لە بارەی کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردوو و ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، شه‌وی رابردو لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوهتە‌وه و له كۆبونه‌وەکه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م ئامار و به‌ڵگه‌كانی تایبه‌ت به‌دۆسیه‌ی نه‌وت و داهاته نا نه‌وتیه‌كانی خسته‌ڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوە بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه و ناكۆكیه‌كان.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئاشکراشیکردووە کە دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی ئاگاداركرابوه‌وه له هه‌موو داتاكانی پرۆسه‌كانی هه‌نارده‌كردن و گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوودا ڕێككه‌وتنی كۆتایی بكرێت.