تورکیا گونده‌واری مونبج و حەلەب بۆردومان ده‌كات
لڤین
توركیا له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی، به تۆپخانەکانی گونده‌واری مونبج و باكووری حه‌له‌بی كرۆته ئامانج، ئه‌و ناوچانه‌ش ئاواره‌كانی شه‌ری عه‌فرینی لێ نیشته‌جێن، كه له‌ساڵی 2018وه به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان ئاواره‌بوون.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە گونده‌واری باکووری شاری حەلەب بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، ڕێگەیەی نێوان شارۆچکەی ته‌ل ره‌فعه‌ت و گوندی شێخ عیسا، له‌لایه‌ن توركیا بۆردومانكرا، پێش ئه‌و بۆردومانه توركیا گوندەکانی شه‌عله و راداری كردبوه ئامانج.
ئێوارەی دوێنێش گونده‌كانی شێخ هیلال و کفر ناسح، کە سەر بە شارۆچکەی تەل ریفعەتن، و پێنج كه‌مپی ئاواره‌كانی شاری عه‌فرین له‌خۆ ده‌گرێت له‌لایه‌ن توركیاوه بۆردومان كران.
لە کاتێکدا ئەنجوومەنی سەربازی مونبج ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، گوندەکانی سه‌یاده، ده‌نده‌نییه و ئه‌لجاتی گونده‌واری باکووری ڕۆژئاوای شاری مونبج، بە چەکی قورس و تۆپخانەی تورکیا بۆردوومانكران.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئه‌و بۆردوومانه‌ی تورکیا نیه.
سەرچاوە : نۆرس پرێس