ئێران ئامادەیە ڕۆڵی ئاشتی بگێڕێت لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا

لڤین

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکیدا ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی هەر جۆرە هەوڵێکی دیپلۆماسیە کە ببێتە هۆی چارەسەری ئاشتیخوازانەی ئاڵۆزییەکان لە ئۆکرانیا.

هەروەها پاڵپشتی دەکات و ئامادەی ڕۆڵگێڕانە بۆ هەر جۆرە یارمەتییەک بۆ گەڕانەوەی ئاشتییەی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای تێگەییشتن لە نیگەرانییە ئەمنیەتییەکانی ڕووسیا لە پەرەسەندی ناتۆ و کاریگەری لەسەر یەکپارچەیی خاک و سەروەری نەتەوەیی هەموو وڵاتەکان، بەڵام بەدڵنیاییەوە پێمان وایە کە پابەند بوونی ڕاستەقینە بە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە، تەنیا ڕێگاچارەی سەقامگیر و دادپەروەرانەی چوونە دەرەوە لەو دۆخی شەڕەی لە ئێستادا هەیە لە نێوان هەردوو وڵاتی ڕووسیا و ئۆکرانیا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button