ناوەرۆکی کۆبونەوەی سەرۆکایەتیەکانی هەرێم

لڤین:

کۆبونەوەی سەرۆکایەتیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیەوە هەرێمی کوردستان چەند کاریک دەکات. 

سەرچاوەیەک لە نزیکی کۆبونەوەکە بە لڤین پرێسی راگەیاند، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا بریاردراوە جاریکی دیکە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە بارەی فرۆشتنی نەوت و غازی هەریمی وکردستان بە نادەستووریی ناوی بهێنن.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا بریاردراوە حکومەتی هەرێم دەستبکات بەگفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی عیراق لەو بەرەیوە و شاندیکیس ڕەوانەی بەغداد بکات.

هاوکات پەرلەمانی کوردستان بڕیارێکی تەشریعی بۆ بەردەوامبونی هەرێم لەسەر فرۆشتنی نەوت دەر بکات و لەسەر ئەو بنەمایە کارەکان بەردەوامی پێ بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button