بەهۆى بومەلەرزە بەهێزەکەى تایوان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە
لڤین
بومەلەرزەیەک بە گوڕی حەوت پۆینت چوار پلەى رێختەر کەناراوەکانى رۆژهەڵاتى تایوانى هەژاند، تائێستا لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠ کەسى دیکە بریندارن.
بەڕێوەبەرى سەنتەرى بومەلەرزەزانى تایوان دەڵێت، بومەلەرزەکەى بەرەبەیانى چوارشەممە بەهێزترین بووە لە ٢٥ ساڵى رابردوودا، بەرپرسانى وڵاتەکەش هۆشیدارییان داوە لە دروستبوونى تسوونامى و داواى چۆڵکردنى کەناراوەکانى وڵاتەکەیان کردووە.
جگە لە تایوان، لە ژاپۆن و فلیپینیش زەنگى مەترسدار لێدراوە و هۆشدارییان داوە لە دروستبوونى تسوونامى.