نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم بزانە

لڤین:

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیستی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان لەپرۆسه‌ی‌ وردبینیدایەو ھیچ گرفتێکی نییە، چاوەڕواندەکرێت ئەم ھەفتەیە پارەی موچە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.

وتیشی‌، حکومەتی عێراق پابەندی خۆی دەربڕیوە بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ ناردنی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و تێکەڵنەکردنی بابەتی موچە لەگەڵ پرسە سیاسیەکان. 

د. نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەکرد، خشتەی بودجەی 2024 لەم ھەفتەیەدا دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و وردبینی بۆ دەکەن و وەرزی یاسادانان لە 9ی ئایاردا کۆتایی دێت، بەڵام بەگەیشتنی خشتەی بودجەکە وەرزەکە درێژ دەکرێتەوە. 

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕونیكرده‌وه‌، سبەینێ وەفدی ھەرێمی کوردستان لەبارەی داھاتی نانەوتی و یەکخستنی داھات لەگەڵ حکومەتی عێراقی سەردانی بەغداد دەکەن.

وه‌فده‌كه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت‌و بڕیاره‌ له‌سبه‌ینێوه‌ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەست بەکۆبونەوەکانیان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button