ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لەم هەفتەیەدا 80 هەزار کەس لە ڕەفەح هەڵاتوون

لڤین

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرە فەلەستینییەکان ناسراو بە UNRWA ، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە نزیکەی 80 هەزار کەس لە ڕەفەح هەڵاتوون، کاتێک ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە باشووری کەرتی غەززە چڕکردووەتەوە.

ئاژانسەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی ” کاریگەری ئەم ڕووداوانە لەسەر خێزانەکان ئەوەندە زۆرە بەرگەی ناگیرێت.”

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی “بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژی حەماس تا لەناوی دەبات.”

لێدوانەکانی ئەو ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنەکەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بوو کە گوتی ئەمەریکا چەکی هێرشبەر بۆ ئیسرائیل دابین ناکات تا لە ڕەفەح بەکاری بهێنێت، هاوکات پابەندبوونی خۆیشی بۆ بەرگری ئیسرائیل دووپاتکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button