کەجەکە: بڕیارەکەى دادگاى تورکیا بڕیارى قڕکردنە

لڤین

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سزای گیراوان لە دۆزی کۆبانێ کە بەسەر بەڕێوەبەر، ئەندام و سیاسەتمەدارانی هەدەپەدا سەپێندرا شەرمەزار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: دۆزی کۆبانێ لە هەمو ڕویەکەوە دۆزێکی سیاسییە، دۆزی قڕکردنە، دادگای بڕیاردەر دادگایی قڕکردنە.

لەبارەى سزادانى سەلاحەدین دەمیرتاش و ئەحمەد تورکەوە، هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی سزادانی سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ دۆزی کۆبانێ رایگه‌یاند، ئەو سزایەیی لەم دۆزەدا دراوە شەرمەزار ده‌كه‌ین و ئەم بڕیارە حەقیقەتی ئاکەپەی پیشاندا، بە دۆزی کۆبانێ دیسانەوە گرنگی تێکۆشان دەرکەوتەوە، مەزنکردنی تێکۆشان بە پشتیوانی و یەکێتی بۆ هێزە دیموکراسییەکان و سیاسەتی دیموکراتیک پێویستیەکی حەتمییە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دۆزی کۆبانێ کە بەشێکە لە سیاسەتی قڕکردنی کوردان و بە ئامانجی تەسفیەکردنی سیاسەتی دیموکراتیک کرابوەوە، سزای زۆر قورس بۆ دەیان لە بەڕێوەبەر، ئەندام و سیاسەتمەدارانی هەدەپە بڕاوەتەوە، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە مۆری خۆیان لەو بڕیارە ئابڕوبەرەدا کە مافدار حوکمدرا، تاوانباریش بەبێ سزا تێپەڕی و مێژو ئاوەژوکرایە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى کەجەکەدا هاتوه‌، ئەم دۆزە کە بڕیاردارییەکی زۆر ڕونی زهنیەتی دژە-کوردە، هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نیە، وەک ئەوەی لە ڕای گشتیدا دەوترێت، ئەم دۆزە لە لایەن دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەوە پێشخراوە، دۆزی کۆبانێ بە هەمو شێوەیەک دۆزێکی سیاسییە، دۆزێکی قڕکردنە، دادگایەک کە ئەم بڕیارەی دابێت دادگایەکی قڕکردنە، دۆزی کۆبانێ لە چاوی گەلی کورد و جڤاکی تورکیا و ڕای گشتی تورکیادا هیچ ڕەوایەتییەکی نیە و شەرمەزارکراوە.

دوێنێ، دادگای تورکیا بەهۆی ئەو خۆپێشاندانانەی کە نزیکەی هەشت ساڵ لەمەوبەر سەریهەڵدا و لە دژی گەمارۆی شاری کۆبانی لەلایەن داعشەوە، سزای 42 ساڵ زیندانی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان دا سەپاند.

هەروەها، دادگای ئەنقەرە ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانی مێردینی بە 10 ساڵ زیندان سزا دا و سزای 30 ساڵ زیندانیکردنی بۆ فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی ئەو پارتە دەرکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button