بەرگری شارستانی: دو رۆژە تەرمی ئەیهانی پێنج ساڵان نەدۆزراوەتەوە

لڤین

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆش تیمەکانی مەلەوانی بە دوای تەرمی ئەو منداڵە پێنج ساڵە دەگەڕان کە لە ناحیەی گەڵاڵە خنکا بەڵام هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، ئەمرۆ شەممە بۆ دوەم تیمەکانی مەلەوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە گەڕان بە دوای تەرمی ئەو منداڵە پێنج ساڵانەی لە ناحیەی گەڵاڵە خنکا بەردەوامن.

لە راگەیەنراوی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژە بەوەشکراوە، هێشتا تەرمی منداڵەکە نەدۆزراوەتەوە و هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ بەرزی ئاستی ئاوی روبار و لێژی و پلەی گەرمییە نزمەکەی.

دوێنێ هەینی سۆران مەلا نەبی و ئەیهانی کوڕی بە مەبەستی گەشت و سەیران رویان لە ناحیەی گەڵالەکردبو، بەڵام لە کاتی مەلەکردندا هەردوکیان خنکان، تەرمی سۆران دۆزراوەتەوە، بەڵام هێشتا تەرمی کوڕەکەی نادیارە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵەکانیان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button