سەنتەری میترۆ: رەفتاری پاسەوانەكانی وەزیری پەروەردە نایاسایی و ناشارستانی بوون

لڤین

سەنتەری میترۆ داوا لە وەزیری پەروەردە دەكات، لێكۆڵینەوە لە رەفتاری پاسەوانەكانی بكات بەرامبەر كۆمەڵێك پەیامنێرو وێنەگری دەزگاكانی راگەیاندن كە لە زانكۆی پۆلیتەكنیك ویستوویانە لێدوانی لێ وەربگرن. 

سەنتەری میرۆر دەڵێت “ئەمڕۆ لەناو زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر لە كاتی تەواوبوونی سیمینارێك بۆ وەزیری پەروەردە،  كۆمەڵێك دەزگای راگەیاندن  ویستویانە لێدوانی رۆژنامەوانی لە وەزیری پەروەردە وەربگرن، پاسەوانانی وەزیر، هەندێ لە قوتابییەكان و سەرپەرشتیارانی سیمینارەكە رێگریان لە پەیامنێران كردووەو بە شێوەیەكی نەشیاو مەماڵەیان لەگەڵدا كردوون.

لەم بارەیەوە هیشام سەعید پەیامانێری كەی ئێن ئێن بە میترۆی وت” پەلاماردراوین، هەڕەشەیان لێكردوین و بە پاڵنان ئێمەیان دورخستەوە لە وەزیری پەروەردە”.

ئەو پەیامنێرو وێنەگرانە كە ویستویانە لێدوان وەربگرن، دورخراونەتەوە و رێگریان لێكراوە.

نەبەز رەشاد، نوێنەری سەنتەری میترۆ لە شاری هەولێر، نیگەرانی لە رەفتاری پاسەوان و هەندێك لە سەرپەرشتیارانی سیمیناركە دەربڕی، داوای كرد وەزیری پەروەردە لێكۆڵینەوە لەم رەفتارە نایاسایی و ناشارستانیە بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button