نەتەوەیەکگرتوەکان پشتیوانی بۆ بە ئەندامبونی فەڵەستین دەربڕی

لڤین

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانیان لە داواکاری بە ئەندامبونی فەڵەستین لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان پەسەندکرد.

تۆڕی میدیای “سکای نیوز” بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانیان لە داواکاریی بە ئەندامبونی فەڵەستین لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان کرد، ئەو بڕیارەش سیمایەکی “رەمزی” پیوەدیارە بەهۆی ئەگەری تانەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

دەقی بڕیارەکە کە بریتییە لە پێویستی “بە ئەندامبونی فەڵەستین لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و پێدانی ماف پێیان وەک وڵاتێکی چاودێر” پشتیوانی 143 ئەندامی بەدەستهێنا و نۆ ئەندام بە نەخێر دەنگیان دا و 25 ئەندامی دیکە بەشداریان لە دەنگدان نەکرد.

هەوڵی فەڵەستین بۆ بون بە ئەندامی تەواوەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە میانەی بەردەوامی جەنگی ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسە لە کەرتی غەززە کە ماوەی حەوت مانگە دەستیپێکردوە، لە ئێستاشدا ئیسرائیل هەوڵی کۆنطرۆڵکردنی کەرتی رۆژئاوا دەدات، ئەو هەوڵەش لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە بە “نایاسایی” پێناسە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button