تره‌مپ: نه‌ته‌نیاهۆ شكستیهێنا و سه‌ركرده‌ی زۆر باش هه‌ن بۆ جێگره‌وه‌ی
لڤین
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی توندی له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گرت و رایگه‌یاند، ناتانیاهۆ نه‌یتوانی ڕێگری له 7ی ئۆكتۆبه‌ر بكات، له‌ئێستاشدا سه‌ركرده‌ی زۆر باش هه‌ن كه ده‌توانن ببنه جێگره‌وه‌ی.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری تایم، دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه‌ی توندی له نه‌ته‌نیاهۆ گرت و رایگه‌یاند، “ره‌خنه‌كان به‌هۆی شكستهێنانی نه‌ته‌نیاهۆوه‌ن كه نه‌یتوانی رێگری له ئۆپه‌راسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا بكات له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023، چونكه هه‌رگیز نه‌ده‌بو ئه‌و هێرشه روبدات، هه‌مو شتێك له شوێنی خۆیدا بو بۆئه‌وه‌ی بوه‌ستێنرێت، خه‌ڵكێكی زۆریش ئاگاداری بون، هه‌زاران كه‌س ئاگاداری بون، به‌ڵام ئیسرائیل ئاگاداری نه‌بو، منیش پێموایه نه‌ته‌نیاهۆ تاوانباره بۆ ئه‌و روداوه قورسه”.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ئایا پێی وایه كاتی ئه‌وه هاتوه نه‌ته‌نیاهۆ ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت و ئایا تره‌مپ ده‌توانێت باشتر له‌گه‌ڵ بێنی گانتز كاربكات، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا ڕه‌تیكرده‌وه و وتی، “پێموایه بێنی گانتز كه‌سێكی باشه، به‌ڵام ئاماده نیم ئه‌وه بڵێم كه ئه‌زمونم له‌گه‌ڵیدا نیه، به‌ڵام زۆر كه‌سی باش له ئیسرائیل‌دا هه‌ن ده‌توانن كارێكی باش بكه‌ن و ببنه جێگره‌وه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بیر له وه‌ستاندنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆشكی سپی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه، تاوه‌كو نه‌ته‌نیاهۆ ناچار بكات له شه‌ڕه‌كه بكشێته‌وه، تره‌مپ له وه‌ڵامدا وتی، “ئه‌م ئه‌گه‌ره ڕه‌ت ناكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل، ئێمه له‌وێ ده‌بین”.
ڕاپرسییه‌كانی ئیسرائیل ده‌ریده‌خه‌ن كه نه‌ته‌نیاهۆ له ڕكابه‌ره سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌وه دواكه‌وتوه، ئه‌ویش ژه‌نه‌ڕاڵ بێنی گانتزی خانه‌نشین بو، كه له مانگی (ئه‌یلول/9)ی ساڵی رابردو داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد نه‌ته‌نیاهۆ له كێشه‌دا بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی جه‌ماوه‌ر بۆئه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
تره‌مپ جارێكی دیكه بانگه‌شه بۆ په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهۆ كرد كه درێژترین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله، كاتێك تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بو، به‌و پێیه‌ی تره‌مپ ئه‌مریكای له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران دورخسته‌وه، به‌رزاییه‌كانی جۆلانی وه‌ك به‌شێك له ئیسرائیل ناساند و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له ته‌لئه‌بیبه‌وه گواسته‌وه بۆ قودس.
په‌یوه‌ندییه‌كانی تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆ به‌ره‌و ئاڵۆزی رۆیشتن، كاتێك نه‌ته‌نیاهۆ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له بایدن كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2020 و به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی بایدن وتارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابو كه تره‌مپ ره‌تیكرده‌وه بایدن به براوه بزانێت.