ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دیاریکرا

لڤین

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ئێران رۆژی 28ـی (٦/حوزەیران)ی 2024ی دیاریکرد بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار، بەڵام دەبێت رۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستورەوە پەسندبکرێت.

ئێران تاوتوێی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی له‌ 28ی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ ده‌كات، دوای گیانله‌ده‌ستدانی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌میر حسێن عه‌بدولهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی دیكه‌ كه‌ یاوه‌رییان بون له‌ دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان له‌ باكوری وڵات.

وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران رایگه‌یاند، “لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار رۆژی 28ـی (حوزەیران/6)ی 2024ی ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوره‌وه‌ رۆژه‌كه‌ په‌سه‌ند بكرێت”.

دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كۆچی دوایی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری، جێگره‌كه‌ی محمد موخبه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن راسپێردرا، زۆرترین ماوه‌ش 50 ڕۆژی هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.

عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، محه‌مه‌د موخبه‌ر به‌ پێی ماده‌ی 131ی ده‌ستور ئه‌ركی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.

له‌ ماده‌ی 131ی ده‌ستوری ئێران هاتوه‌، “له‌ ئه‌گه‌ری مردن، یان نه‌بونی، یاخود نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك كۆمار له‌ ئێران، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆك كۆمار له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button