لە بەغدا دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێم خۆپیشاندان کرا

لڤین:

لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا، ژمارەیەک هاوڵاتی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندانیان کرد.

دژی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دەیان هاوڵاتی عێراق، لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندانێکیان کرد.

بەپێی هەواڵیکی عێراق نیوز، دەیان کەس کە دروشمیان دژی تورکیا بەرز کردوەتەوە لە نزیک بینای باڵیۆزخانەی تورکیا لە ناوچەی وەزیریە لە ناوەڕاستی بەغدا گردبوونەوە، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر خاکی عێراق.

لەکاتی خۆپیشاندانەکەدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بۆ ڕێگری کردن لە نزیک بوونەوەی خۆپیشاندەران، بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیان گەمارۆ دابوو ڕێگەیان بە خۆپیشاندەران نەدا لە باڵیۆزخانەکە نزیک ببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button