سلێمانیان تەنیا بۆ داگیرکردنی زەوی و قاچاخی و کۆمپانیاکاریە

لڤین: وەرگیراوە لە فەیس بووکی عەلی حەمەساڵح

لەبەر پێنەدانی چەند دەفتەر دۆلارێک خاشاکی ئەم شارە کۆناکرێتەوە.

ئامادەن لە دوو ساڵدا ھەزاران دۆنم زەوی داگیربکەن و بایی سەدان ملیۆن دۆلار بفرۆشن، بەڵام چەند دەفتەرێک بۆ پاککردنەوەی ئەم شارە نیە.

بە وردبین دەگەڕێن لە کوێ زەوی مابێت داگیری دەکەن، بەڵام ئامادەنین خەمێک لە خاشاک و درەختەکانی ئەم شارە بخۆن..
بایی ١٥٠ ملیۆن دۆلار مەخزەن دەفرۆشن، بەڵام ئامادەنین ڕوبعە ملیۆنێک بۆ پاککردنەوەی ئەم شارە تەرخان بکەن.

٢٢ ھەزار پارچە زەوی بەنایاسایی دەفرۆشنە ٣٣٢ ملیۆن دۆلار، بەڵام ملیۆنێک دۆلار بۆ ئەم شارە نیە.بە گۆڕەپانی سوتەمەنی قاچاخ و کارگەی جگەرە و مەشروبی نایاسای و قاچاخ( لە ھەولێریش ھەیە) ژەھر دەکەنە قوڕگی خەڵکی ئەم شارەو تووشی دەیان نەخۆشیان دەکەن، بەڵام ئامادەنین ٢٪‏ ئەم پارە بۆ ژینگە تەرخان بکەن.

لەسەر گیرفانی خەڵکی ئەم شارە چەندین کەناڵ و سایت و پەیجیان داناوەو چەندینی دیکەش بەڕێوەیە

پارە ھەیە مانگانە ١٠ ھەزار دۆلار بدرێتە ڕۆژنامەنوسێک!! بەلام پارە نیە بۆ پاککردنەوەی خاشاک!!
ئەگەر ١٠٪‏ ئەو پارەی دوو ساڵی ڕابردوو لە قاچاخچێتی و داگیرکردنی زەوی ئەم شارەدا دەستکەوت ، بخرایەتە خزمەتی ئەم شارە! جوانترین شاری عێراق دەبوو!
٤٢ خێزانی ھەژاری عەریزە نوس لە پۆیسی ھاتوچۆی سلێمانی دەردەکەن و نرخی عەریزە نوسین دەکەن چەندین قات و مانگی ملیۆنێک دۆلار لە گیرفانی خەڵکی ئەم شارە دەردەکەن، بەڵام پارە بۆ کۆکردنەوەی خاشاک نیە!
تێبینی: پارەی کۆکردنەوەی خاشاکیش لە دوکاندارەکان وەردەگیرێت!!!!!!

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button