هەڵبژادنەكانی توركیا شاهیدن:

هەڵبژادنەكانی توركیا شاهیدن:
‎ئەوە بەهێزی توركیا نییە كە درۆنەكانی لە هەموو كات و هەموو شوێنك كورد دەكوژن، ئەوە زۆری جاش وسیخور و خۆفرۆشی كوردە، كە هەموو سنورێكی تێپەراندووە…
چاو و گوێچكەكانی
‎درۆنەكانی توركیا لە باشوری كوردستان!!
‎توركیا سیاسەتی هەرێمی كوردستان كۆنترۆڵ كردووە و ئابوری هەرێمی ئابلوقەداوە و بە ویستی خۆی پلان وبەرنامەكانی جێبەجێدەكات و لە ڕێگای دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە كە بوونەتە پاشكۆی وەزارەتی شەڕی توركیاو لە رێگای هەزاران سیخور و خۆفرۆشی باشورە بە ویستی خۆی ئاسمان و زەوی باشور بەكاردەهێنێت و لە هەر كات و شوێنكدا بێت ئەوا بەویستی خۆی كورد دەكوژێت.
‎ئەوە جگە لە پارتی و هێزی ئیسلامی كە بە ئاشكرا بەرگری لە توركیا دەكەن و شەری خۆیان دژی باكورو رۆژئاوای كوردستان راگەیاندووە ، بە سەدان بە ناو رۆژنامەنووس وەك بەشێك لە راگەیاندنی میت لە باشورەوە كار بۆ وەزارەتی شەری توركیا دەكەن، هەڵبژاردنەكانی توركیا ئاشكرای كرد كە بە هەزاران كورد لە باشور خۆیان بۆ كۆلایەتی و خزمەت بە توركیا راگەیاندو
جاشایەتی خۆیان بۆ ئەردۆغان دووپاتكردەوەو بە شانازیەوە پشتگیری خۆیان بۆ توركیا دەردەبری…
‎لە كوێ لایەنگراو ئەندامانی پارتی و ئەو هێزانەی كە بە ئاشكرا پشتگیری توركیایان دەكرد لێبێت، ئەوا درۆنەكانی توركیاش لەوێن!
‎ئەوە بەهێزی توركیا نییە كە درۆنەكانی لە هەموو كات و هەموو شوێنك كورد دەكوژن، ئەوە زۆری جاش وسیخور و خۆفرۆشی
كوردە، كە هەموو سنورێكی تێپەراندووە…
‎بێكەس وتەنی (قەت مەڵێن دوژمن بەهێزە تۆپ و تەیارەی هەیە
‎ئیتفاقتان گەر هەبێت زۆر زەحمەتە خۆی راگرێ)
‎توركیا لە رۆژئاوای كوردستان رسوا و سەرگەردانە، لە قەندیل دۆراو و تێكشكاوە، بەڵام لە باشور خاوەن دەسەڵات و خاوەن
بڕیارە چونكە باشور پڕكراوە لە سیخۆرو جاش و خۆفرۆش …
محمد ڕەشید

محمد ڕەشید

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button