لێدوانی کۆشکی سپی لەسەر سەردانەکەی پاپا بۆ ئێراق چی تێدا وونە؟

وەرگیراوە لە كامەران كوردی – ئەمریكا

سەیرە “دۆستە وەهمیەکەی کورد” سلیپی جۆو بە هیچ شێوەیەک نە ناووی کوردی هێناوە، نە هەرێمی کوردستان نە KRG, وە نە باکووری ئێراقیش؟

لێدوان و ڕاگەیاندراوی ڕەسمی جۆو بایدن و کۆشکی سپی تایبەت بە تەنها سەردانی پاپا فراسیسکۆ بۆ ئێراق (هاوپێچ).

دووجۆر درۆ هەن لە ژیاندا:

یەکێکیان ئەودرۆیانانە کە میدیا و ڕاگەیاندنەکان بە بەردەوامی دروستیان ئەکەن و ئەیدەنەوە بە گوێی بینەراندا بە بەردەوامی و تاوەکو وای لێدێت و دەبنە ڕاستیەکی کاتی لای زۆرینە.

دووەمیشیان ئەو جۆرە درۆیانانە کە سیاسی و خزمەتکارەکانیان هەمیشە چەند بارەی ئەکەنەوە لە ووتار و قسە و شیکاری و لێکدانەوەکانیاندا.

بەڵام سەرئەنجام و لە کۆتایدا درۆکان زۆر بە ڕوونی و گەورەی ئاشکرا ئەبن کاتێک کە خاوەنەکانیان یەنە گۆ و قسەکردن.

ئەم بڵاوکراوە ڕەسمی و گشتیەی کۆشکی سپیش بەتاڵکردنەوەی ئەوهەموو درۆ هەڵبەسترا و دروستکراو و وتراوانەی میدیا و ڕاگەیاندنەکانی باشوورە لەگەڵ ئەو شەپۆلە لە شیکار و موحەلیل و تەفسیرکەرانەی ناو شاشەکان.

لەم نوسراوەی بایدندا نە ناووی کوردی بردووە وە نە هەرێمی کوردستانیش.

تەنها باسی لەوە کردووە کە “ئێراق ووڵاتێکی فرە ئەتنیکیە” وەک چۆن تورکمان بە ئەتنیکێک ئەژمێردرێت هەروا کوردیش لە چاووی کاکە سیلپی و ئیدارەکەیدا.

لە کاتێکدا دەستووری ئێراق کە لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری ئەمەریکیەکاندا نوسراوەتەوە زۆر بەڕوونی و دیار ناووی کورد و عەرەب ئەبات وەک دوو گەلی ناو ئێراق.

بەڵام ئەم “دۆستە وەهمیەی کورد” نەک ئەو حەقیقەت نابینێت بەڵکو هەستیشی پێناکات و ناویشی نەهێناوە.
لە هەمووشی سەیرتر ئەوەیە خوودی جۆو خاوەنی پڕۆژەی دابەشکردنی ئێراق بووە بۆ سێ ناووچەی سەربەخۆ و جیاواز

تۆ بڵێی هۆکەی چی بێت!
کێ ناڵێت بەس لە کاتی شەڕ و جەنگەکاندا پێویستیان بە کورد بێت و ناویان بهێنن! وەک ئەوەی ئەڵێن “کورد جەنگاوەر و شەڕکەری ئازان! وەک داشی دامە بەکاریان بهێنن و لە کاتی “ئاشتیشدا” بیان کەنە قوربانی بەرژەوەندی پلان و بەرنامەکانیان!

یان لە سیاسەتدا مەنتیقی هێز بڕیادەرە وە ئەمەریکاش لەگەڵ ئەو هێزانەدا ئەدوێت کە خاوەن سەروەری و هێزی خۆیانن و هەر بۆیەش ناووی ئایەتوڵا عوزما سیستانی هێناوە وەک ڕابەر و سەروەری سەرەک ئێراق!
کوردیش چوونکە نە خاوەنی خۆیەتی و وە نەهێزیێکی یەکگرتووی هەیە وە نە سەروەریش، وە بۆیە ئەمەریکا دانابەزێت و نزم نابێتەوە بۆ ئەو جۆرە ئاستە!
وەیان لەوانەیە لەبیری چوو بێتەوە بەهۆی تەمەنەکەیەوە

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button