نوێترین زانیاری لەبارەی بەردەوامی دابەشکردنی مووچە

لڤین:

شوان بەرزنجی ڕۆژنامەنوسی نزیک لە پارتی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندووە،” سەرچاوەیەکی بەرپرسی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێی ڕاگەیاندم، دابەشکردنی مووچەی مانگی ( ٥ ) ناوەستێت و ڕۆژی پێنج شەممە مووچە دەدرێت و هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێ.”
هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە، کە ،” سەرچاوەکە جەختی کردەوە، ئەمڕۆ بڕە پارەیەکی تر کە زیاتر لە 100ملیار دیناربووە بۆ مووچە ئامادەکراوە.”
سەرچاوەکە بە ڕۆژنامەنووسەکەی ووتووە،” تاوەکوو پارەی زیاتر ئامادە دەکرێ مووچە دەدرێ، بەڵام بەراورد بە مانگی ڕابردوو خاوتر دەبێ، و هەوڵ دەدرێ بۆ هەفتەی داهاتوو کێشەی سیولە و تەموویلی مووچە کۆنایی پێ بهێندرێ و مووچەی مانگی ( ٥ ) تەواو بکرێ.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button