بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پێشەوای پارتی کۆبوونەوە بە ستافی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا دەکەن

لڤین:

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی، ڕایگەیاندووە،” بەگوێرەی هەواڵێک کە لە پەیجی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا بڵاوکراوەتەوە، چەند بەرپرسێکی پارتی سەردانی نەخۆشخانەی ( فریاکەوتنی رۆژئاوا )ـیان کردوە.”

بەگوێرەی هەواڵەکە،” هەژار عوسمان بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پێشەوای پارتی، و هاوڕێ لەگەڵ ناوبرا، کادرێکی حیزبی تر بەناوی حاجی فەیسەڵ کە بەرپرسی ڕێکخراوی یەکی تەندروستی پارتیە ئەویش چوە بۆ نەخۆشخانەکە و کۆبونەوەیان بە ستافی نەخۆشخانەکە کردوە.”

هەروەها تۆڕەگەی ئاماژەی بەوەیش داوە کە ،”ئێمە بەتوندی سەرکۆنەی ئەم جۆرە سەردانانە دەکەین، پێویستە پارتی و حیزبەکانی دیکە باش لەوە تێبگەن کە نەخۆشخانەکان موڵکی پارتی و هیچ حیزبێکی دیکە نیە بۆ ئەوەی بە ئارەزوی خۆیان سەردانیان بکەن و کۆبونەوەی حیزبیی تێدا بکەن.”

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئێمە دەزانین بۆچی بەرپرسە حیزبیەکان و دارودەستەکانیان لە بەڕیوەبەری نەخۆشخانەکان وا تەنگەتاو بون، ئەوان سەریان لە چاونەترسی و ئازایەتی تەندروستکارانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا سوڕماوە، ئەو تەندروستکارانەی کە ڕازی نین حیزب و دارودەستەکانی بە ئارەزوی خۆیان لەو نەخۆشخانەیەوە بیانگوازنەوە بۆ لالاڤ.”

لە کۆتایدا هاتووە،” ئێمە لەڕێی ئەم ڕاگەیاندراوە، داوا لە پارتی و کادیرەکانی و حیزبەکان بە گشتی دەکەین کە دەست لە بە حیزبیکردنی دەزگا تەندروستیەکان هەڵگرن. نەخۆشخانەکان شوێنی چارەەسەری ئێش و ئازار و نەخۆشیەکانی خەڵکی کوردستانن نەک کۆبونەوەی حیزبی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button