قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق دەستیپێکرد

لڤین:
بە هۆی مەترسی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ لە عیراق بۆ ماوەی 10 رۆژ لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکرد.
حکومەتی عیراق قەدەغەی هاتووچۆی تەواوی سەپاند و لە دوای نیوەشەوی رابردووەوەئەو بڕیارە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا 22ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی راسپارد، بە پابەندکردنی خەڵک، بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، رێگەش بە چەند شوینێک پێداویستی گرنگی رۆژانەش دەدرێت لە کارکردن بەردەوامبن.