وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان راوێژکارێک بۆ کاروباری نێودەوڵەتی دادەنێت

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، د. کرمانج عوسمان، وەک راوێژکار لە وەزارەتی داد  بۆ کاروباری نێودەوڵەتی دەستبەکاربوە. 

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “بەمەبەستی بایەخدانێکی زیاتر بەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە کاروباری نێودەوڵەتی، د. کرمانج عوسمانی وەکو راوێژکاری وەزارەتی داد بۆ کاروباری نێودەوڵەتی دەست نیشان کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کرمانج عوسمان پێشتر بۆ ماوەی شەش ساڵ راوێژکاری دەستەی چاودێری مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بوە، لە کۆلێژی یاسای/ زانکۆی سەڵاحەدین، مامۆستا بوە، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و  نێودەوڵەتی، لە چەندیین خول و كۆنگره‌ و پرۆژەو پلاندا بەشداربوەلە بواری یاساو کارگێڕییدا شارەزایی نێودەوڵەتی هەیە.

ئەوەشخراوەتەڕو، “کرمانج عوسمان چەندین پرۆژەی ئەنجامداوە و ساڵانێکە یەکێکە لەو شارەزاو ئەکادیمیانەی کوردستان کە لە میدیا ناوخۆیی و عێراقی و جیهانییەکانیشدا بەشداریی و ئامادەییەکی گرنگ و بەرچاوی  هەیە”.

Back to top button