وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و بە مەبەستی ئامادەكردن و داڕشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستان، زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان ئەنجام دەدات.

وەزارەتی دارایی: بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەی بوجەی 2021 ژمارەیەك كۆبوونەوە ئەنجام دەدەین

لڤین:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و بە مەبەستی ئامادەكردن و داڕشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستان، زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان ئەنجام دەدات.
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند “بە مەبەستی ئامادەكردن و داڕشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەم مەبەستە زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان ئەنجام دەدات”.
وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە “دەستپێكی ئەم كۆبوونەوانە یەكەم وەزارەت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستی پێكرد و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 24/1/2021 لە دیوانی وەزارەت كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو”.
راشیگەیاندووە “بودجەی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی گشتگیر دەبێت، سەرجەم وەزارەت و دەستەكان، داهات، خەرجیی، قەرزە گشتیەكان و كورتهێنان، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت. لەو چوارچێوەیەشدا بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات، خەرجی و (شایستە دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان، هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت)ی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button