بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پارتی باشه
لڤین
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له وتارێكدا له ئه‌مریكا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی نایاب نین به‌ڵام باشن و ده‌شڵێت، “په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریكاش هه‌یه و سودمه‌ندبونی بۆ هه‌ردو وڵات”.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گفتوگۆیه‌كدا له په‌یمانگای نیولاین له واشنتن رایگه‌یاند، “یه‌كێتی ئێستا یه‌كگرتو و یه‌ك بڕیاره، خه‌ڵك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی رابردو حوكممان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا كورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنین”.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وتی، “هه‌مومان ده‌زانین چی روده‌دات له عێراق پارتی و یه‌كێتی دو حزبی جیاوازن له‌روی ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌ت و پێكهاته و بیركردنه‌وه‌شیان جیاوازه، له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی نێوانمان، پێموایه په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان هه‌ندێكجار خراپ و هه‌ندێكجار باشن، هه‌ندێكجاریش زۆر خراپن و ئه‌مه یاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به وڵاتانی دراوسێوه هه‌یه به‌تایبه‌ت فشاره‌كانیان، بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كان نایاب نین، به‌ڵام باشن”.
له‌باره‌ی وڵاتانی دراوسێ، سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی، “ئێمه 600 كیلۆمه‌تر سنورمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، شه‌ش خاڵی سنوریمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه كه به‌شێكیان له‌گه‌ڵ سلێمانیدان، به‌ڵام وه‌كو سلێمانی سنورمان له‌گه‌ڵ توركیا نییه”.
له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “من روانگه‌یه‌كم بۆ عێراق هه‌یه، له‌گه‌ڵ برا ئه‌مریكیه‌كان و ئێرانیه‌كان و پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قسه ده‌كه‌م، ئێمه له‌گه‌ڵ برا ئه‌مریكیه‌كان شانبه‌شانی یه‌كتر شه‌ڕمان كرد، ئه‌مه زۆر قورسه هه‌مو شتێك باسی ئه‌وه بكه‌ین داعش ته‌واو بوه”.
ده‌شڵێت، “من بروام به گفتوگۆكردن هه‌یه، بروام به‌وه هه‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موان بكرێت، ته‌نانه‌ت دوژمنه‌كانیش ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئاشتی یان دوژمنایه‌تیان له‌گه‌ڵ بكه‌یت ده‌بێت لێیان تێبگه‌یتن هه‌ربۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موان هه‌بێت، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئێران باشه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش په‌یوه‌ندیم باشه، چه‌ندینجار به‌سودبوینه بۆ هه‌ردولا”.