لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا؛ زۆرترین باران لە کام ناوچەی هەرێم باریوە؟

لڤین

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا لە ناوچەی سۆران بە بڕی ٣١.٤ ملم زۆرترین بڕی باران باریوە و لە ناوچەی خانەقینیش کەمترین باران باریوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، لە کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر نۆی ئەمشەو لە سۆران زۆرترین باران باریوە کە بڕی ٣١.٤ ملم بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ناوچەی سیدەکان و زاخۆ بڕی ٢٠.٢ ملم باران باریوە، هەروەها لە ناوچەی خانەقین کەمترین بڕی باران باریوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشی سبەینێ رایگەیاند، سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچەی جیاواز هەیە و بڕی دابارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما ١ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە.

بڕی بارانبارینی چەند ناوچەیەکی هەرێم لەماوەی ١٢ کاتژمێردا:

هەولێر ٢.٤ملم

پیرمام ٣.٩ ملم

سلێمانى ٤.٣ ملم

چەمچەماڵ ١.٥ ملم

دهۆک ٨.٧ ملم

زاخۆ ٢٠.٢ ملم

ئاکرێ ٤ ملم

ئامێدى ١.٤ ملم

بامەرنێ ١٥.٢ ملم

بارزان ٠.٢ ملم

بازیان ١.٦ ملم

دەربەندیخان ١.٢ ملم

حاجى ئۆمەران ٨.٤ ملم

هەلەبجە ١ ملم

هەڵشۆ ٨.٤ ملم

خەبات ١.٨ ملم

شەمامک ٦ ملم

سۆران ٣١.٤ ملم

شەقڵاوە ١٢.٧ ملم

پێنجوێن ٨.٨ ملم

ماوەت ٥.٤ ملم

قەڵأدزێ ٨.٤ ملم

مێرگەسور ١٦ ملم

سیدەکان٢٠.٢ ملم

چۆمان ٥.٦ ملم

کەرکووک ٠.٤ ملم

دووز ٣.٢ ملم

خانەقین: دڵۆپ دڵۆپ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button