لیستی مووچەی مانگی پێنج بە پلەبەرزكردنەوەوە ئامادەكرا و نێردرا

لڤین

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی پێنج بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نێردراوە و وەزارەتی دارایی عێراق و لیژنەی باڵای دانوستانی نێوان هەرێم و بەغداد بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدەن كە بەپلەبەرزكردنەوەوە خەرجبكرێت.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە دیدارێكیدا رایگەیاند، پێشتر پەروەردەكان خۆیان لیستی مووچەیان ئامادەدەكرد واژوویان دەكرد و مووچە دەدرا، بەڵام ئێستا بە بڕیاری حكومەتی عێراق دەبێت لیستی ناوی مامۆستایان چواری بێت و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەكان واژووی لەسەر بكەن كە ئەركەکان زیاتربوون.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاشكرایكرد و وتیشی، “ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی پێنج بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نێردراوە و لیستێكی دیكە بەبێ پلەبەرزكردنەوە ئامادەكراوە و ئەگەر رەزامەندی درا بەپەلە بەرزكردنەوەوە مووچە خەرجدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button