هەژماری بانكی بۆ سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە دروست دەكرێت

لڤین:
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی بایۆمەتری لە وەزارەتەكەیان كۆتایی پێهاتووە هەژماری بانكی بۆ یەك بە یەكی هێزەكانی پێشمەرگە دروستدەكرێت و لیستی ناوی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ ئامادەكراوە بۆ ئەوەی بخرێنە ژێر پڕۆسەی بایۆمەترییەوە.
شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، پرۆسەی بایۆمەتری لەناو وەزارەتەكەیان كۆتایی پێهاتووە و لیستی ناوی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ ئامادەكراوه بۆ ئەوەی بخرێنە ژێر پرۆسەی بایۆمەترییەوە.
ئەوەشی روونكردەوە كە هاوپەیمانان بەردەوام جەخت لەسەر پرسی بایۆمەتری دەكەنەوە، ئەوەشی بە هۆكارێك بۆ خێراكردنی پڕۆسەی چاكسازی زانی وتیشی،ئەمڕۆ لە كۆبونەوەیەكیاندا لەگەڵ فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و تیمی بایۆمەتری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا، هەژماری بانكی بۆ یەك بە یەكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دروستبكرێت.