بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند هێزەكانیان تەقەكەرێكیان دەستگیركردووە كە لەگەڕەكی چوارباخی شاری سلێمانی تەقەی كردبوو.

پۆلیس تەقەكەرێكی لە سلێمانی دەستگیركرد

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند هێزەكانیان تەقەكەرێكیان دەستگیركردووە كە لەگەڕەكی چوارباخی شاری سلێمانی تەقەی كردبوو.
پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە لەكاتی دەستگیر كردنی ئەو كەسەدا دەستیشگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەی كە تەقەی پێ كردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەیدا.
ئەوەشی روونكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (م، ع)و لەدایكبووی (١٩٩٠)یە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button